Nazya
دەربارەی ئێمە

ڕێکخراوی نازیا
بۆ کاری مرۆیی

نازیا ڕێکخراویکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست لە ساڵی 2021 دامەزراوە ، خۆبەخشانە کاردەکات لە هەرێمی کوردستان ، کە تەواوی چالاکییەکانی بۆ خزمەتی خێزانە بێ باوکەکانە کە بریتیە لە (مووچەی مانگانە ، سەبەتەی خۆراک ، فێرکاری پەروەردەی ، خولی دورمان و فێرکاری بۆ دایکەکان چەندین چالاکی تر )کە نازیا بە ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەم بوارەدا کاردەکات و خزمەت بە منداڵانی نازدار و خێزانە بێ سەرپەرشتەکان دەکات لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت پێدراوە بە کۆدی ژمارە  : 5688

کارەکانی نازیا

پرۆژەی قوربانی

دەتوانین پرۆژەی قوربانیتان بۆ ئەنجام بدەین و هاوکارتان بین و کار ئاسانی تەواو بکەین و گۆشتەکە بیگەیەنینیە خێزانی هەژار و بێ باوک

سندوقی پرۆژەی (صەدەقە/نەزر/عقیقە/کەففارە)

کەففارەی سوێند خواردن و فدییەی بە ڕۆژوو نەبوون ، صدەقە، دەتوانین برۆژەکانتان بۆ ئەنجام بدەین و بیگەیەنینە خێزانی هەژار و بێ باوک

سندوقی هاوکاری پێکهێنانی خێزان

ئە گەنجانەی کە بەنیزان خێزانێک بێک بهێنن باری داراییان کونجاو نییە دەتوانن بەشداری ئەم پرۆژەیە ببن (پشکی ١٠٠ دۆلارە) یان هەر بڕە یارمەتیەک لە رێگای ئێمەوە بەشدار بن.

سندوقی پرۆژەی هاوکاری(تەڵاقدراو)

بە هەر هۆکارێک بێت شیرازی خێزانێک پچراوە و شێواوە لە ئەنجامدا چەند منداڵێکی بێتاوان بوونەتە قوربانی، بۆ کەم کردنەوەی باجە زۆرەکی ئەم خێزانە دەتوانن بە برێک هاوکار ببنە هەتوان و بریناکەیان سارێژ بکەن ، ئەوان چاوەرێی تروسکەیەک لە هیوان

سندوقی پرۆژەی بەرەبانگ

بۆ بێباوکان و هەژاران - قوتابیان بە پێی داواکاریەکانتان پرۆژە ئەنجام دەدەین بۆ ئەوانەی بە زمانی بەرۆژو بە تاسەوە چاوەرێی بەرەبانگ دەکەن بەڵام توانای داراییان ڕێگرە ، بەرێزتان ببنە ئومێدێک بۆیان تا بەشداربن لە خێر و پاداشتی ڕۆژەکەیان

سندوقی پرۆژەی هاوکاری نەخۆش

پرۆژەی هاوکاری نەخۆشی هەژار و پێباوک، بە کرینی دەرمان بە تایبەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکان کە مانگانە پێویستیان پێیەتی ق پارەی کرینیان نیە بە هەر برێک بێت بەژداری ئەم سندوقە بکەن تا دووربن لە هەموو نەخۆشی و ناخۆشیێک

سندوقی پڕۆژەی هاوکاری وەرزی و بۆنەکان

منداڵانی بێباوک چاویان لە دەستی خێر و سۆزی ئێوەیە بە هەر بڕە هاوکاریەک بێت بۆ دابین کردنی جل و بەرگی زستانە یاخود جل و بەرگی قوتابخانە و جەژن ، بە هاوکاری تۆ هەست بە نامۆیی ناکەن دوعای خێری ئەوان کلیلی دەرگا داخراوەکانە .

سندوقی پڕۆژەی کەفالەتی بێ باوکان

دابین کردنی بژێوی ژیانی مانگانەی خێزانێکی بێ باوک و هەژار بەمووچەیەکی مانگانە بە هەر بڕە پارەیەک بێت بۆ خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە تا ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ بژین.

پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک

نازیا کاردەکات لە پێناو ( دابینکردنی ژتانیکی شایستە بۆ خێزانە بێ سەرپەرشتەکان و هەژارەکان و پاراستنی شکۆیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونی بە هاوکاری کردنیان و نەهێشتنی کەم و کوڕیەکانیان بە پێی توانا)
No matching results.
1 +
خێزانی بێ باوک
1 +
خزمەتگوزاری بەردەوام
1 +
چالاکی تەواوکراو
1 +
کاری هاوبەش

NAZYA

ڕێگاکانی بەخشین

نازیا دەستی سپی و پردی ئەمان بۆ هە مووان

    UP
    Select the fields to be shown. Others will be hidden. Drag and drop to rearrange the order.
    • Image
    • SKU
    • Rating
    • Price
    • Stock
    • Availability
    • Add to cart
    • Description
    • Content
    • Weight
    • Dimensions
    • Additional information
    Click outside to hide the comparison bar
    Compare